به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ، ده‌یان ته‌رمی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی كچ و كۆڕی شاری ته‌ورێز پاش ئه‌شكه‌نجه‌دان له قه‌تعه‌ی ٩ی “وادی ڕه‌حمه‌ت”ی ئه‌و شاره نێژراون.
به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن چالاكانی مافی مرۆڤه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم گۆڕستانی “وادی ڕه‌حمه‌ت”ی ته‌ورێزیان گه‌مارۆ داوه و ڕێگه‌یان نه‌داوه خه‌ڵكی ناڕازی كه به شوێن ڕۆڵه ونبووه‌كانیان دا ده‌گه‌ڕن له‌و شوێنه كۆببنه‌وه و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان فه‌رمانیان داوه ئه‌و گۆڕستانه كۆ بكرێته‌وه و ئێستا سه‌رقاڵی سازكردنی چه‌ندین بینای نوێ له‌و شوێنه دان.