کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ئاشكرابوونی به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنی له‌ قه‌رارگای ساره‌ڵڵای سپای پاسداران

ئاشكرابوونی به‌ڵگه‌یه‌كی نهێنی له‌ قه‌رارگای ساره‌ڵڵای سپای پاسداران ده‌ری ده‌خات كه‌ كۆمه‌ڵگا له‌ حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌ دایه‌ و ناڕه‌زایه‌تیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ٣٠٠ له‌ سه‌د زیادی كردووه‌.

ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كارگرووهی پێشگیری له‌ قه‌یرانه‌ ئه‌منیه‌تی و مه‌عیشه‌تیه‌كانی قه‌رارگای ساره‌ڵڵا درزی كردووه‌ و له‌و كۆبوونه‌وه‌دا نوێنه‌ری دادستانی تاران، ڕێكخراوی ئیتلاعاتی تاران، پۆلیسی ئیتلاعات و ئه‌منیه‌تی گشتی ناجا، ئیتلاعاتی به‌سیج، سپای سه‌یدۆلشۆهه‌دا، سپای ڕه‌سوول ئه‌كره‌م، به‌سیجی ئه‌سنافی ئێران و ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران تێدا به‌شدار بوون. سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ش له‌ ئه‌ستۆی پاسدار “حسێن نجات” فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای ساره‌ڵڵا بووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ نیشانی ده‌دات كه‌ ته‌نیا شوێنێك كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی به‌رنامه‌ی بۆ دائه‌ڕێژێت و هه‌زینه‌ی سه‌رسام ئاوه‌ری بۆ ئه‌كات، سه‌ركوتی ناڕازیان و جه‌نایه‌ت له‌ حه‌ق كه‌سانی بێ تاوانه.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

دۆخی ئاڵۆزی خه‌ڵكی ئێران له‌ كاتی هێرشی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئێسڕائیل

-

كاردانه‌وه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

-

هێرشی به‌كرێگیراوانی خامنه‌یی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی بێ حیجاب

-

بەرێوەچوونی رێورەسمی نەورۆز لە ئاوایی ئافڕیانی سەر بە شاری كامیاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

-