له‌گه‌ڵ ئاشكرابوونی به‌شێك له پێشلكاریه‌كانی شۆرای شاری ورمێ، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌ندامانی شۆرای پێشووی ئه‌و شاره زیاتر له ٣٦٤ میلیۆن تمه‌ن زیاتر له‌وه‌ی كه ده‌بێت وه‌كوو حقووق وه‌ریان گرتبێت خراوه‌ته سه‌ر حیسابه بانكیه‌كانیان.
به‌پێی هێندێ به‌ڵگه كه له ماڵپه‌ڕه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له به‌شێك له ڕاپۆرته‌كانی “ڕێكخراوی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئێران” له سه‌ر چالاكیه‌كانی ئه‌ندامانی پێشووی شاری نه‌قه‌ده، ده‌ركه‌وتووه بۆ ئه‌و ڕۆژانه كه ئه‌و ئه‌ندامانه پشووی كاریان بووه و نه‌چوونه‌ته سه‌ر كاره‌كانیان، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای شاریان بۆ خۆیان تۆمار كردووه و به‌و جۆره ئاستی حقووقی مانگانه‌ی خۆیان زیاد كردووه.