بانكی جیهانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ژوئه‌ن، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٧ی جۆزه‌ردان، ڕاپۆرتی شه‌ش مانگه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئابووری جیهان له ژێرناویی ” ئاسۆی ئابووری جیهان“دا، بڵاوكرده‌وه. خاڵی سه‌ره‌كیی ئه‌م ڕاپۆرته بریتین له:
–ئابووری جیهان له مه‌ترسی كه‌مبوونی بێكاری و دابه‌زینی ئاستی داهاتی ناخالیس و هه‌ڵاوسانی ڕۆژبه‌ڕۆژ، زیاتردایه. ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ی ئێستا به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌ویه. نرخه‌كان به‌خێرایی به‌رز ده‌بنه‌وه و توانایی كڕینی خه‌ڵك، نرخی بێكاریش، زیاترده‌كات.
–ده‌وره‌یه‌كی درێژماوه‌ی به‌رته‌سك بوونه‌وه و كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌كردن ده‌ستی پێكردووه. كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شه و چوونه‌وه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵاوسان، به‌شێوه‌یه‌كی هاوكات و هاوته‌ریب ده‌بێ.
–له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه، شه‌ڕی ئوكراین هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستایه، به‌ڵام ئاماژه به قه‌ره‌نتینه له‌چین و پێكهێنانی ئاڵۆزی و ناهاوسه‌نگی، له پرۆسه‌ی دابین كردنی كاڵا و مه‌واده‌كانیش، وه‌ك به‌شێك له هۆكاری ئه‌م قه‌یرانه كراوه.
–بانكی جیهانی له ڕاپۆرتی شه‌ش مانگی ڕابردووی خۆیدا كه له مانگی ژانویییه‌دا بڵاوكرایه‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌یكردبوو كه گه‌شه‌ی ئابووری جیهان به ڕێژه‌ی “چوار و یه‌ك ده‌هه‌می له سه‌د” ده‌بێت. به‌ڵام له‌م ڕاپۆرته‌ی ئێستادا ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌مساڵ، له باشترین حاڵه‌تدا “دوو و نۆ ده‌هه‌می له‌سه‌د” پێشبینی كراوه.
–پێشبینی ده‌كرێ كه له ساڵی ٢٠٢٣دا ئه‌م ڕێژه‌یه ئه‌وپه‌ڕی ده‌گاته “سێ له‌سه‌د“. ئه‌ویش له‌سه‌ر به‌ستێنی په‌ره‌سه‌ندنی به‌ركه‌وتنی ژیۆپۆلۆتیك، هه‌ڵاوسان و دابه‌زینی ئاستی داهاتی ناخالیس، ناجێگیربوونی ئابووری، گوشار و خرابتربوونی ئه‌منییه‌تی خۆراكی، پێده‌چپت ئه‌م ڕپژه‌یه‌ش ده‌سته‌به‌رنه‌بێت.
كارناسانی بانكی جیهانی ده‌ڵێن، به دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ندێك لا‌یه‌نی نیئۆلیبرالیسمی ئابووری، له‌وانه، سه‌په‌ناندنی سیاسه‌تی سك هه‌ڵگوشین به‌كرێكاران و به‌ردنه سه‌ره‌وه‌ی توانایی كڕینی ئه‌وان، پێكهێنانی وره‌ی هاوكاری له ڕێگای به‌هێزكردنی بابه‌تی “سێ لایه‌نه‌یی“، دوور كه‌وتنه‌وه له ناسیۆنالیزم و به‌هێزكردنی گلۆبالیزاسیۆن، ده‌كرێ جیهان پێ بنێته قۆناغێكی نوێ له گه‌شه‌كردن. ئه‌م ڕێنوێنیانه كه‌م و زۆر له هه‌ندێك له وڵاته‌كانی وه‌ك ئا‌مریكا ڕه‌چاو كراوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه قه‌یرانی ئابووری كه‌مبكاته‌وه. هه‌رئێستا هه‌ڵاوسان له ئا‌مریكا ڕێژه‌كه‌ی “هه‌شت و شه‌ش ده‌هه‌می له‌سه‌د“ه. بانكی ناوه‌ندی به‌په‌له نرخی به‌هره‌ی به‌رزكردۆته‌وه و بانكه ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ش هه‌ر ئه‌م ڕێوشوێنه، ڕه‌چاو ده‌كه‌ن. ئه‌مه بۆته هۆی دژواربوونی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی قه‌رز. له ئێستادا قه‌باره‌ی وامه ده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ته‌نیایی گه‌یشتۆته “٧١ترلیۆن“دۆلار. پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێ “یه‌ك له‌سه‌ر سێی” ده‌وڵه‌ته‌كان تووانایی دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزه و به‌هره‌كه‌یان نه‌بێت. به‌كه‌م بوونه‌وه‌ی ئیمكانی قه‌رزه ده‌وڵه‌تی و تایبه‌تییه‌كان و چوونه‌وه سه‌ره‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری نرخه‌كان، تووانای كڕین كه‌م ده‌بێته‌وه و كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنان و په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری، داناوه.
قه‌یرانی جیهانی ئێستا، كاریگه‌ری خراپی خۆی له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیش داناوه. په‌ره‌سه‌ندنی كێبڕكێی، به‌تایبه‌ت له‌ناو وڵاته ئیمپریالیسته‌كاندا، بۆته هۆی پێكهێنانی وره‌یه‌كی شه‌ڕخوازانه و شه‌ڕه‌نگێزانه. ئیمپریالیزمی له‌حاڵی سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵمان، به بیانووی شه‌ڕی ئۆكراینه‌وه بودجه‌یه‌كی “یه‌ك سه‌دمیلیارد دۆلاریی” بۆ به‌هێزكردنی هێزه نیزامییه‌كانی په‌سه‌ندكرد. به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و بارودۆخه مه‌ترسیدار و پڕ له‌قه‌یرانه‌ی ئێستا و هه‌روه‌ها بێتوانایی ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه، مه‌ترسی شه‌ڕه‌نگێزییه‌كان زۆرتر بووه و شه‌ڕی ئۆكراین ده‌توانێ ده‌ستپێك یا ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ شه‌ڕێكی دیكه‌ی كه ئیمپریالیسته‌كان پێویستیانه. ئامانج له سه‌فه‌ری “جۆبایدێن” سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا، بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و له‌وانه، ژاپۆن و كۆره‌ی باكوور، به ئاشكرا یه‌كگرتووكردنی لایه‌نگرانی ئیمپریالیزمی ئا‌مریكا، له دژی چین بوو. كابینه‌ی “بایدێن” له ستراتێژی ئه‌منییه‌تی ساڵانه‌ی خۆێدا به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی، وڵاتی چینی وه‌ك، مه‌ترسی سه‌ره‌كیی، ناساندووه. ناوبراو له‌م سه‌فه‌ره‌دا ڕاشكاوانه وتی، له ئه‌گه‌ری هێرشی چین بۆ سه‌ر تایوان، به هێزی سه‌ربازی پشتیوانی لێده‌كه‌ین.
له ساڵی ٢٠٠٨ه‌وه، كه ئه‌م قه‌یرانه ده‌ستی پێكردووه و به‌م ئاسته مه‌ترسیداره‌ی ئێستا گه‌یشتووه، كرێكاران و باڵی چه‌پ، له‌ناو كرێكارانی باڵی چه‌پی خودی بۆرژوازیی ڕۆژئاواشدا، گه‌شه‌ی كردووه. سه‌رهه‌ڵدانی هێزگه‌لێكی وه‌ك، “سیریزا” له یونان، “پادموس” له ئیسپانیا، “حیزبی سوسیال دێمۆكرات و لایه‌نگرانی“بێرنی ساندێرز” له ئا‌مریكا، “ملانشۆن” و لایه‌نگره‌كانی له فه‌رانسه، ئه‌م گه‌شه‌كردنه، نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. به‌هێزبوونی وره‌ی ڕێكخراوبوون له‌ناو كرێكارانی ئامریكادا، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌یه. بورژوازی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م واقه‌عییته، هه‌وڵیداوه كه‌ڵك له ئه‌زموونی مێژوویی خۆی كه بریتییه له، هێنانه مه‌یدانی نازیسم له ئاڵمان، فاشیزم له ئیتالیا و فاڵانژیسمی ئیسپانیا له ده‌یه‌ی “٣٠“ی زایینی وه‌ربگرێت و به‌ره‌ی ڕاستیی تووندئاژۆ و مه‌یلی فاشیستی ئه‌م سه‌رده‌مه، به‌هێز بكات. به‌هێزبوونی ڕاستی تووندئاژۆ له ئا‌مریكا و به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی “دۆناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئا‌مریكا، “ژائێر بۆلسۆنارۆ له برزیل و “ناریندرا موودی” له هێند، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌گونجێت. به‌دوور كه‌وتنه‌وه‌ی “ترامپ” له‌سه‌رۆك كۆماریی ئا‌مریكا و ڵێڵ بوونی داهاتووی سه‌رۆك كۆماره‌كانی، “هێند و برزیل“، ده‌ركه‌وت كه هه‌ل ومه‌رجه‌كه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی فاشیزمی ده‌یه‌ی ٣٠، له‌بارنییه.
كرێكاران و هێزه دژه فاشیستییه‌كان، له خۆپیشاندان و مانگرتنه گه‌وره و چكۆله‌كانی، شه‌ڕی چینایه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌شداربوون. خه‌باتی دژه سه‌رمایه‌داری كه له دژی نژادپه‌ره‌ستی و كاتی كوژرانی “جۆرج فلۆید” له ئا‌مریكا، ده‌ستی پێكرد و شاره‌گه‌وره‌كانی وڵاتانی “ئۆستراڵیا، ئاڵمان، فه‌رانسه” و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی گرته‌وه، نموونه‌گه‌لێكی به‌رجه‌سته‌ن له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئازادیخواز، له دژی لێكه‌وته‌كانی نیزامی سه‌رمایه‌داریی. “جۆرج فلۆید” ٢٥ی مانگی مه‌ی ٢٠٢٠، له شاری “مینیاپۆلیسی” ئا‌مریكا، له‌لایه‌ن پۆلیسێكی سپی پێستی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌سته‌وه به ئه‌نقه‌ست كوژرا. خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی كه له دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له و ئا‌مریكا و له ٢٦ی مانكی مه‌ی، ده‌ستی پێكرد، تا ١٧ی ژۆئێنی خایاند و نزیكه‌ی ٢٦ملیۆن كه‌س تێیدا به‌شداربوون. كاردانه‌وه‌ی كرێكاران له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، له ڕێكخراوبوونی به‌رچاویان، بۆ نموونه، له‌ناو كرێكارانی شیركه‌ته زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك: ئامازۆن و ستارباك و زه‌نجیره خواردنگه جیهانییه‌كاندا، خۆی نیشانداوه. خه‌باتی كرێكارانی شیركه‌تی “شۆرون” و چه‌ند كارخانه‌یه‌كی گه‌وه‌ری پیشه‌ییی، له پێناو چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و باشتركردنی هه‌ل و مه‌رج كار له ئا‌مریكا، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا شیاویی هه‌ڵسه‌نگاندنه. خه‌باتی كرێكاران و مووچه‌خۆاران له دژی، گرانی، ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و نیزامی سه‌رمایه‌داری له ناو وڵاته‌كانی له حاڵی گه‌شه‌ی، وه‌ك، “سریلانكا و ئێكوادۆر” و له سه‌رووی هه‌موویانه، ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، بۆته بابه‌تێكی به‌رده‌وام و هه‌ر ڕۆژه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی بانكی جیهانی، سه‌ره‌ڕای گه‌ش بینییه‌كی كه تێیدا به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌شه كه بورژوازی و ده‌وڵه‌ته‌كانی، نه‌ك هه‌ر، چیتر ئیمكانی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگایان نییه، به‌ڵكوو كۆمه‌ڵگایان به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه و ته‌نیا به‌دیل له‌به‌رامبه‌ریدا، حكوومه‌تی كرێكارییه و ئیتر هیچ.