به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودی له فڕۆكه‌خانه‌ی “بن گوریۆن”ی ئیسرائیل نیشته‌وه.
به پێی هه‌واڵی ده‌زگای هه‌واڵنێری “كان نیوز”ی ئیسڕائیل، ڕۆژی دووشه‌ممه یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی میسافری عه‌ره‌بستانی سعوودی له فڕۆكه‌خانه‌ی “بن گوریۆن”ی ئیسڕائیل نیشته‌وه. به وته‌ی به‌رپرسانی ئیسرائیلی بڕیار وایه كه ئه‌و فڕینه له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی شیركه‌تی “جت لاین”ی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیه‌وه ئه‌نجام بدرێت. ئه‌و له حاڵێكدایه‌كه ڕێبه‌ر و به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه وگوڕه‌شه له وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌ن به هۆی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل.