ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، چوار موعه‌لیمی بەندکراوی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی “ئۆمێد شامحەمەدی“، “هیوا قوڕەیشی“، “پەرویز ئەحسەنی” و “کاوە محەمەد زادە” پاش 76 ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتە ئازاد کران و له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانیانه‌وه پێشوازیان لێكرا.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ، پێنج کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سنفیی موعه‌لیمانی کوردستان– دیواندەڕە بە ناوەکانی “ئۆمێد شامحەمەدی“، “عوسمان ڕەزایی“، “هیوا قوڕەیشی“، “پەرویز ئەحسەنی” و “کاوە محەمەد زادە” لەلایەن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه دەسبەسەر کرابوون و لە دوو مانگی ڕابردوودا لە “مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر” و “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەیان” بێبەش کرابوون. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و چوار به‌ندكراوه به دانانی بارمته‌ی ١ و نیو ملیارد تمه‌نی ئازادكران و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سنفی موعولیمانی كوردستان و دیوانده‌ره پێشوازی گه‌رمیان لێكرا.