کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازار و لێدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری پاوه‌

ئازار و لێدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری پاوه‌ 1

كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری مله‌ندووی پاوه‌ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزییه‌وه‌ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و به‌سه‌ختی بریندار كراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان كه‌ هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌ له‌ سنووری مله‌ندووی پاوه‌ له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ بریندار به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.