ڕێكخراوی “منداڵان بپارێزن” كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، له ڕاپۆتێكدا ڕایگه‌یاندووه كه منداڵانی په‌نابه‌ری ژێر ته‌مه‌نی یاسایی له به‌رامبه‌ر توندووتێژیدا پارێزراو نین و كاتێك به ناوچه‌ی “باڵكان“دا تێپه‌ڕ ده‌بن ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ریان.
ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له ڕاپۆرته‌كه‌یدا له‌ژێرناوی “هه‌ركوێ بڕۆین، كه‌سێك ئازارمان ده‌ده‌ات“، ده‌ڵێت: ڕێژه‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان له ناوچه‌ی “باڵكان” به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و هیچ ناوه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تیش بایه‌خ به ژیانیان نادات. ڕاپۆرته‌كه باس له توندووتیژی ئه‌فسه‌رانی پۆلیس، قاچاخبه‌ره‌كان و كه‌سانی دیكه ده‌كات و باس له‌و كۆڕانه ده‌كات كه له كه‌مپه سنوورییه‌كاندا گیریان خواردووه و هیچ ڕێگه‌یه‌كیان بۆ ده‌ربازبوون نییه و گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئه‌لكۆل ده‌بن.