به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه تیمه‌كانی حجاب و عیفاف له شه‌قامه‌كانی قوروه ده‌ستیان به كار كردووه و ژنان و كچانی ئه‌و شاره‌یان ئازار داوه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، تیمه‌كانی حجاب و عیفافی شاری قوروه له ژێر ناوی “ئاگاداركردنه‌وه‌ی زمانی” هه‌ر ژن و كچێكیان بینیوه ئازاریان داوه و بێ‌ڕێزیان پێ كردووه. خه‌ڵكی ئازادیخوازی قوروه ڕایانگه‌یاندووه كه ڕێگه ناده‌ین خوێنی گیانه‌بختكردووانی شۆڕشی “ژینا” به فیڕۆ بچێت و ئه‌وانه‌ی ئازار و ئەزیەتی ژنان و كچانی ئه‌و شاره ئه‌ده‌ن سزا ده‌درێن.