لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی پەسوێی پیرانشار، بە ناوی “سەید ئەحمەد سەبری” بە دانانی وهسیقهی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، هێزە ئهمنییهکان ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممەی پارهكه، بە تۆمهتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” هێرشیان کرده سەر ماڵی ناوبراو و وێڕای “سەید مستەفا سەبری” دەستبەسەریان کرد. جێگهی ئاماژهیه، مستەفا سەبری” پاش چەند کاتژمێر ئازاد کراوبوو، بەڵام “ئەحمەد سەبری” بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانهی ئیدارهی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ کرابوو.