به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، “ئارام زه‌ندی” له چالاكانی كرێكاری شاری سنه به قه‌راری وهسێقهی ٣٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٦ی مانگی خه‌رمانان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له خانووی دایكی ده‌ستبه‌سه‌ر و ١٧ی خه‌رمانان له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئێتلاعاتی بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه ڕاگوێزرا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، “سیروان ئێبراهیمی” به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجۆمه‌نی “نه‌وژین”ی كامیاران به قه‌راری وهسێقهی ٥٠٠ میلیۆن ته‌مه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.