کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازاد كردنی دوو به‌ندكراوی سیاسیی به‌ دانانی بارمته‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی ڕه‌شه‌ممه‌، دوو به‌ندكراوی سیاسیی به‌ ناوه‌كانی “ئەفشین حوسێن پەناهی و ئه‌یووب ئه‌سه‌دی” به‌ دانانی بارمته‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌ زیندانی شاره‌كانی سنه‌ و كاشمه‌ر ئازاد كران.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەیووب ئەسەدی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری مەریوان دوای ئەوەی بەرپرسانی زیندانی کاشمەر ڕەزامەندییان نیشان دا، بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ مافی مرەخەسی پێدرا. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی ٩٠ لە نزیک گوندی بۆڕیەری شاری سنە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگا بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٢٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ زیندانی کاشمەری بە سەردا سەپا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئەفشین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی لە زیندان سنە بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمه‌نی بۆ ماوەی چەند ڕۆژ مافی مرەخەسی پێدراوە. ناوبراو مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٦ لەلایەن دادگا بە تاوانی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز و هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم حوکمی ٨ ساڵ و نیم زیندانی بەسەردا سەپا.

بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەچوونی چالاكیێكی ژینگەپارێزی لە شاری سەقز

-

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی “ئایلووی”ی سه‌قز له‌ ئاست بێ ئاوی

-

سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به‌ به‌سه‌ر چوار به‌ندكراوی خه‌ڵكی سنه‌

-

چڕکردنەوەی دۆخی ئەمنییەتیی له‌ زانکۆی کوردستان

-

كاولكردنی ژینگه‌ی مهاباد و كرماشان له‌لایه‌ن كۆمای ئیسلامی

-

كوژران و برینداربوونی ٧ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی بورهان

-