به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له شاری ئه‌هواز به قه‌راری وه‌سێقه تا كاتی دادگایی كردنیان به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
نازناوی هاووڵاتییانی ئازاد كرا‌و “محه‌ممه‌دعه‌لی عه‌سكه‌ری، توفێق خه‌نجه‌ری، حسین سویدی و نه‌عیم زه‌رگانی” ڕاگه‌یندراوه. ناوبراوان هه‌موویان خه‌ڵكی ناوچه‌ی زه‌رگان له شۆماڵی شاری ئه‌هواز ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌ز له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رتاسه‌رییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.