کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازاد كرانی به‌ندكراوێکی سیاسیی له‌ زیندان

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێکی سیاسیی بە ناوی “ئەڵماس ڕەزایی” خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی ژاوەرۆی سنە، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی، لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە هاوینی ساڵی ٩٥، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەستبەسەر کرا. دادگایی ڕژیم له‌ شاری سنە، نابراوی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم” بە سێ ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوو ساڵ زیندانیی هەڵسپێردراو، مەحکووم کردبوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ن “ئه‌ڵماس ڕه‌زایی” لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی زێڕی قۆڵقۆڵه‌ له‌ سه‌قز

-

درێژه‌ی گوشاری ناوەندە ئه‌منیه‌كانی سه‌قز بۆ سەر بنەماڵەی “ژینا ئەمینی”

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری كامیاران

-

بانگهێشتی “به‌هار زه‌نگی به‌ند” بۆ دادسه‌رای سنه‌

-

درێژه‌ی ناڕوونی چاره‌نووسی ٨ به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٧ كه‌س له‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری هه‌رێمی كوردستان

-