کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازاد كرانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی شاری مه‌هاباد

59h

59h

بەپێی ڕاپۆرته‌ بڵاو كراوه‌كان، ڕۆژی شەممە ٢٢ی مانگی پوشپەڕ، “جەمشید گوڵئەندام” به‌ندكراوی زیندانی شاری مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا.
ناوبراو لە ماوەی زیندانیبوونیدا، تووشی نەخۆشیی گەدە و چاو بووە و چەندین جار بەرپرسانی زیندانی شاری مەهاباد، لەگەڵ چارەسەریی پزیشکیی “جەمشید گوڵئەندام”، لە دەرەوەی زیندان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئه‌م به‌ندكراوه‌ له‌ ڕێکەوتی ٧ی مانگی پووشپەڕی ساڵی ٩٣، بە تۆمەتی “شەڕ و تێکەڵچوون لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی خۆجێی سپای پاسداران و بریندارکردنی ئەو کەسە، بە چوار ساڵ زیندان، دانی دییە و لێدانی ٢٥٠ شه‌لاق، مەحکووم کرا.