کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئازاد بونی زیندانیەکی سیاسی لە كوردستان لە دوای 11 ساڵ به‌ندكران

چوونەدەرەوەی زیندانیەکی سیاسی لە ئێران لە دوای 11 ساڵ به‌ندكران

چەنگیر قەدەمخێرکە لە لایەن دادگای ئینقلابەوە بە تۆمەتیهەڵسووکەوت دژی ئاسایشی نەتەوەییوئەندامێتی لە حیزبە کودستانییەکانی دژ بە حکوومەتی ئێرانلەلایەن دادگای ئینقلابەوە بە سەرۆکایەتی دادوەربابایی سزای٤٠ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، پاش ١١ ساڵ بەندکران بە دانانی یەک میلیارد تمەن لە زیندان دێتە دەرەوە و ئێران بەجێ دێڵێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو زیندانیە سیاسیە، لە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی لەگەڵ سێ هاوڕێی دیکەی بە ناوەکانیفەخرەدین فەرجهخەڵکی کامیاران،ئەیووب ئەسەدیخەڵکی مەریوان ومحەممەد حوسێن رەزایی، لە شاری سنە، لەلایەن ئەندامانی سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێکرا و بە برینداری لە لایان ئەو هێزە ئەمنییەوە دەستبەسەر کران و دواتر سەرجەمیان سزای ١٢٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا.