“یاسر حسێنی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی كامیاران كه له ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
“یاسر حسێنی” پاش به‌ندكران بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزرا و پاش كۆتایی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی كامیاران گوازرایه‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.