کامران قاسمی و کەیوان ڕەشۆزادە، دوو زیندانیی سیاسیی خەڵکی ورمێ، دوای ٥ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی ئه‌و شاره ئازاد کران.
کامران قاسمی له ڕۆژی ٤ی ڕەزبەرەوە لە ناڕەزاییه‌تی به دژایه‌تی ئیتلاعاتی ورمێ له‌گه‌ڵ ئازادی مه‌رجداری مانی له خواردن گرتبوو.ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو و لە یازدەهەم ڕۆژی مانگرتن دا له زیندان ئازاد كرا، به‌ڵام به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندرووستی یه‌كسه‌ر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. کامران قاسمی و کەیوان ڕەشۆزادە، ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٨، هاوڕێ لەگەڵ ٣ هاووڵاتیی دیکەدا بە ناوەکانی ئومید سەعیدی، نایب (مەسعوود) حاجیزادە و عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ کران.