ڕۆژی دووشەممە ٩ی مانگی ڕەشەممە، “ڕوحوڵڵا مەردانی” موعەلیمی مەدرەسە و یەکێک لە چالاکانی پیشەیی فەرهەنگی لە شاری “دولفان”ی سەر بە ئوستانی لوڕستان، دوای ١١ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی خوڕەمئاوا ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم موعەلیمە بە شێوەی کاتی و هەتا تەواوبوونی دۆسییەکەی لە دادگا ئازاد کراوە. “ڕوحوڵڵا مەردانی” ڕۆژی شەممە ٣٠ی مانگی ڕێبەندان، هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی و کۆبوونەوەی سەرانسەری مامۆستایان و خانەنشین کراوانی ئێران لە پێش ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشی شاری دولفان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی خوڕەمئاوا گوازرایەوە. هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەر دەستدا نییە.