ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی مانگی ڕەشەممە، “محەمەد هوشەنگی” چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی لە زیندانی ناوەندی ورمێ بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە هەتا کۆتایی قۆناغی پڕۆسەی دادگایی کردنی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کراوە. ڕۆژی شەممە ٣ی مانگی ڕێبەندان “محەمەد” لە ناڕەزایەتی بە دژایەتی کردنی ئیتلاعاتی سپا بۆ ئازاد کردنی دەستی دایە مانگرتن و لە دوای ١٣ ڕۆژ لە سەر بەڵێنی بەرپرسانی زیندانی ورمێ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. جێگای ئاماژەیە “محەمەد هوشەنگی” ڕێکەوتی ٢١ی مانگی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شاری تاران دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ زیندانی ئەمنییەتی ئیتلاعاتی سپای ورمێ گوازرایەوە.