ڕۆژی شەممە ٢٢ی مانگی ڕەشەممە، “ئەنوەر شێخە” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی پەسوێی پیرانشار دوای زیاتر لە ٤ مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا و هاوکات چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “ڕەحیم عەلیزادە“، “محەممەد قادر پوور“، “ڕەحمان قادری” و “ناسر بایزیدی” کە کۆتایی مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی گه‌ییشتوو، هاوڵاتیه‌ك به ناوی “موراد ڕه‌سووڵ مامه‌ڕه‌شی” خه‌ڵكی ئاوایی “په‌سوێ“، خێزاندار و باوكی دوو مناڵی كه‌م ته‌مه‌ن كه زیاتر له دوو مانگه له زیندانی پادگانی “ئه‌لمه‌هدی” ورمێ به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردستانیه‌كانی نه‌یاری ڕژیم، به‌بێ مافی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر ڕاگیراوه، به‌رپرسانی ڕژیم داوای بڕی یه‌ك میلیارد تمه‌ن بارمته بۆ ئازاد كرانی ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ده‌ستكورتی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆیان جێبه‌جێ نابێت. به‌پێی زانیاریه‌كان ئەو پێنج هاووڵاتییەی دیكه، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە زیندانی هێزەئەمنییەکانی ورمێ بۆ شاری پیرانشار گوازراونەتەوە و دوای ئەوەی لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشارەوە تۆمەتەکانیان پێ ڕاگەیەندراوە، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراون. جێگای ئاماژەیە کە ئەم پێنج هاووڵاتییە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە تۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردستانی خراوەتە پاڵیان.