ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی مانگی بەفرانبار، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سەرهەنگ عەلیزاده” کوڕی ڕەزا، “فەرزین عەبدوڵڵازاده” کوڕی خالد و “چکۆ قەلەندەری” کوڕی حسێن خەڵکی گوندی “کوئیک”ی سەر بە شاری نەغەدە بە دانانی بارمتەی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری نەغەدە “سەرهەنگ عەلیزادە” و “فەرزین عەبدۆڵڵازادە” و لە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی مانگی بەفرانبار “چەکۆ قەڵەندەری”یان دەسبەسەر کردووە و بەمەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە زیندانەکانی ئیتلاعاتییەکانی شاری نەغەدە کرابوون.