سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوەکانی “پەریسا سپاهی، کۆیار ئێلیاسی و عرفان زۆلفی نیا“، که پێشتر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کرا بوون و بۆ زندانی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا بوون، بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کران.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم بەندکراوانە بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” لێپرسینەوەیان لێ کراوە. جێگای ئاماژەیە، ڕێکەوتی ١٤ی مانگی خاکەلێوە، “پەریسا سپاهی، کۆیار ئیلیاسی و عرفان زۆلفی نیا“، لە گوندی کارخانەی قەندی پیرانشار سەر بە ئوستانی ورمێ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون.