بەپێی هەواڵی گەییشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی مانگی ڕەشەممە، “ڕێبوار عەبدوڵڵایی” چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە دوای نزیکەی ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی و هاوکات كریكارێكی موهاجیری دیکەی شاری سنە بە ناوی “ئارەش محەممەدی” تەمەن ٣٢ساڵ خەڵکی گوندی “نەجی” سنە کە بە تۆمەتی سنوور بەزاندن ماوەیەکە لە لایەن هێزەئەمنییەکانی ڕژیم بەندکراوە بە دانانی هەمان بڕە پارە بە شێوەی کاتی لە زیندان ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کران.
بەپێی زانیاریەکان، “ڕێبوار عەبدوڵڵایی” و “ئارەش محەمەدی” لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوونە، لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون. جێگای ئاماژەیە، “ڕێبوار عەبدوڵڵایی” ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە کاتی چوونە دەرەوە لە ماڵی خۆی و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. ئارهش مهحهمهدی له كاتێكدا كه كه بۆ سهردانی خانهوهادهكهی له كورستانی عیراق دهگهراوه له سهر سنور دهست به سهر كرا.