“ڕه‌سوولا بۆداغی” ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به دانانی وه‌سێقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرا.
“ڕه‌سووڵ بۆداغی” ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی زیندانی ئێوین كرابوو. ناوبراو به دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ساڵی ٨٨ی هه‌تاوی، پاش ٣٠ ساڵ پێشینه‌ی كاری له ئامووزش و په‌روه‌رشی ده‌ركرا. جێی ئاماژیه كه “ڕه‌سووڵ بۆداغی” پێشتر بۆ ماوه‌ی ٧ ساڵ له زیندان دا بووه و به‌رده‌وام دژی پێشێلكاریه‌كانی كۆماری ئیسلامی خه‌باتی كردووه.