ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، چوار چالاكی سنفی موعه‌لیمانی سنه به‌ناوه‌كانی “به‌هائه‌دین مه‌له‌كی”،”وریا كه‌ریمی”، “جه‌بار پاكزاد” و “كه‌ماڵ فه‌كووریان” به‌دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ئازاد كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه دژبه ژاراویكردنی قوتابیان له ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌شه‌مه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢١ی ڕه‌شه‌مه چوار كه‌سیان به‌ناوه‌كانی “به‌هائه‌دین مه‌له‌كی”،”وریا كه‌ریمی”، “جه‌بار پاكزاد” و “كه‌ماڵ فه‌كووریان” به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كراون به‌ڵام “موختار ئه‌سه‌دی” هێشتا له گرتووخانه دایه.