کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ئازادی چالاکێکی مەدەنی شاری سەقز لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە

ئازادی چالاکێکی مەدەنی شاری سەقز لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە 2

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی مانگی ڕەشەممە، “زەمانە زێویە”، چالاکی مەدەنی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز دوای ٣٣ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی پڕۆسەی دادگایی کردنەکەی لە دادگا، ئازاد کرا.
“زەمانە زێویە” ڕۆژی یەکشەممە ٨ی مانگی ڕەشەممە لە زیندانی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندی گشتیی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە گوازرابوویەوە و ڕۆژی ڕابردووش لەوێوە گوازرابوویەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سەقز. جێگای ئاماژەیە ئەم چالاکە سیاسیە لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.