ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، چالاكێكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “ئه‌یووب ڕسووڵزاده” پاش ١٩ ڕۆژ به‌ندكران به دانانی وه‌سیقه‌ی قورسی دوو ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی گوڵانی ١٤٠٣، “ئه‌یووب ڕسووڵزاده” به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندا و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی هێشتا ڕوون نه‌كراوه. ناوبراو پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، بۆ ماوه‌ی دوو حه‌فته له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.