ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، “ئه‌یووب حه‌دیسی” چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی گوندی “په‌سوێ“ی سه‌ر به شاری پیرانشار پاش ٧٠ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندانی نه‌غه‌ده ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئەیووب حەدیسی” لە لایه‌ن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه بە تۆمه‌تی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كرابوو.