پاش ئۆلتیماتۆمی خه‌ڵكی دیهلۆڕان به به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ئه‌و شاره، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی گوڵان پێنج شارۆمه‌ندی به‌ندكراوی ئه‌و شاره به‌ناوه‌كانی “عه‌زیم یادگاری”، “حسێن باپیروه‌ند”، “سه‌عدۆڵڵا ئایینی”، “فه‌رشاد ئایینی” و “به‌ختیار محه‌ممه‌دزاده” له‌زیندان ئازاد كران.
به پێی بانگه‌وازی خه‌ڵكی ئوستانی ئیلام، بڕیار بوو خه‌ڵكی ناڕازی له هه‌موو شاره‌كانی ئه‌و ئوستانه‌وه خۆیان بگه‌یننه دێهلۆڕان و له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ئیلام ئه‌و پێنج به‌ندكراوه مانگرتووه‌یان له‌زیندان ئازاد كرد.