ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، پێنج ده‌ستبه‌سه‌ركراوی مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆز به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د نی‌ك په‌ی، ئارام نی‌ك په‌ی، محه‌ممه‌د ئه‌شته‌ك، بیلال دادڕه‌س و كه‌یهان ته‌دبیری به دانانی وه‌سیقه له زیندانی مه‌ریوان ئازاد كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و پێنج هاووڵاتیه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له گونده‌كانی نێ و سه‌ردووش ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه به دانانی بارمته ئازاد كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی سێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی دیكه به ناوه‌كانی ته‌حسین دادڕه‌س، چالاك پیرووزی و كاوه داستان له‌به‌رده‌ست دا نییه.