له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٩ به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “کاوە مینبەری”،”سەریاد مینبەری”، “شێرکۆ مینبەری” و “پەیام مینبەری” خه‌ڵكی گوندی نییه‌ری سه‌ر به شاری سنه ،“بێهزاد محەممەدی” ،“نەجات عەزیزی” خه‌ڵكی گوندی شیانی سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ ، “ناهید کەمانگەر” خه‌ڵكی شاری كامیاران ،”شێرزاد شەوقی قاسملوو” و “ئەمین ئێرانی زادە” خه‌ڵكی شاری شنۆ، بە دانانی وه‌سقه و به شێوەی کاتی ئازاد کران.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئه‌و ٩ هاوڵاتییه له گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كوردستان كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستی پێ كردبوو ، به تۆمه‌تی “هاوكاری له گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم ” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون .