له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو ژنه هونه‌رمه‌ندی گوڕانیبێژ به ناوه‌كانی هیوا سه‌یفی زاده و بیتا سادقیان له شاره‌كانی تاران و ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند ساعه‌ت به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هیوا سه‌یفی زاده به بیانووی خوێندنی بێ مۆڵه‌ت له كۆنسێرتێك كه پیاوی تێدا بووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ گرووپه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر به دانانی وه‌سیقه ئازاد كراوه. له ئیسفه‌هان، بیتا سادقیان به بیانووی “پێشێلكردنی عیفه‌تی گشتی” و “بڵاوكردنی بابه‌تی ناشه‌رعی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” بۆ لقی ٢٥ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت و په‌یجه‌كه‌ی له ئینستاگرام دا داخراوه.