کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ئازادی هاووڵاتییه‌ك به‌ شێوه‌ی كاتی له مەریوان

ئارام نیک پەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

شەممە 14 خاکەلێوە، “ئارام نیک پەی” بە دانانی وه‌سێقه‌ لە گرتووخانەی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری  مەریوان بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

“ئارام نیک پەی” 34 خەڵکی گوندی “نێ “ی سەر بە شاری مەریوانە و لە ڕێکەوتی 2ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی لەم شارە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتەكان، ناوبراو بە تۆمه‌تی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمەتبار کراوە.