ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، نه‌ریمان ڕه‌ندانی، چالاكی میدیایی خه‌ڵكی سه‌قز به دانانی وه‌سیقه‌ی ٦٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
ڕۆژی ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، نه‌ریمان ڕه‌ندانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له چالاكانی شاری سه‌قز به بیانووی به‌شداری له مانگرتنی شكۆداری خه‌ڵكی كوردستان دژ به سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازرایه‌وه. ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به دانانی وه‌سیقه و تا كۆتایی قوناغه‌كانی دادڕه‌سی ئازاد كرا.