ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، موژگان كاڤووسی، توێژه‌ر، چالاكی مافی مرۆڤ و مامۆستای زمانی كوردی خه‌ڵكی كلارده‌شت، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندانی تۆنێكابۆن ئازاد كرا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، موژگان كاڤووسی پاش بانگهێشت بۆ دادگای ئیجرای ئه‌حكامی كلارده‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی تۆنێكابۆن كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ساری به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” به ٣٩ مانگ زیندان، به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ١٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژ و به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژبه حكوومه‌ت” به ٨ مانگ زیندان مه‌حكووم و ٣٩ مانگ زیندانی بۆ جێبه‌جێ كرا. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، حوكمی زیندانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له دیوانی باڵای وڵات بۆ یه‌ك ساڵ كه‌م كرا و ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر، پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندان ئازاد كرا.