کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی “مورته‌زا و ئیبراهیم محه‌ممه‌دی” له‌ زیندانی سنه‌

ئازادی مورته‌زا و ئیبراهیم محه‌ممه‌دی له‌ زیندانی سنه‌ 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار، “مورته‌زا و ئیبراهیم محه‌ممه‌دی” دوو برای خه‌ڵكی سنه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه و به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ زیندان ئازاد كران.

ڕۆژی ١١ی به‌فرانبار، “مورته‌زا و ئیبراهیم محه‌ممه‌دی” دوو برای خه‌ڵكی سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات، بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ گوازرانه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ مه‌ئموورانی ڕژیم له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ درگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یان شكاند و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێره‌ ئه‌له‌كترۆنی و دووربینه‌كانیان گرتبوو.