کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ئازادی “مه‌سعوود نیكخاه” به‌ دانانی وه‌سیقه‌ له‌ زیندان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گوڵان، “مه‌سعوود نیكخاه” ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان به‌ دانانی وه‌سیقه‌ و به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ زیندان ئازاد كرا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، “مه‌سعوود نیكخاه” له‌ كاتی ئازادیدا، به‌ گه‌رمی له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ و هاوكاره‌كانیه‌وه‌ پێشوازی لێكرا. شایانی باسه‌ كه‌ “مه‌سعوود نیكخاه” و “ئه‌سكه‌نده‌ر لۆتفی” دوو ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان ڕۆژی ١١ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ر‌ارسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێران له‌ شاری مه‌ریوان  ده‌ستبه‌سه‌ر  و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ كران. ئه‌و دوو چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ماوه‌ی ١١ رۆژ  له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی نایاساییان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه،‌ مانیان له‌ خواردن گرت.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ٩ به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌ مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ

komalah

ئاگاداركردنه‌ویه‌ك له‌ نێوخۆی وڵات بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 13 كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ خوێندكار له‌ مانگرتنی زانكۆكانی ئێران

komalah