كه‌یوان ڕه‌شۆزاده و كامران قاسمی دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ پاش پێنج ساڵ به‌ندكران، به مه‌رج ئازاد كران.
كه‌یوان ڕه‌شۆزاده و كامران قاسمی پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش دا به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” هه‌ر یه‌كه‌و به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوون. ڕۆژی ٨ی گوڵانی ١٤٠٣، كه‌یوان ڕه‌شۆزاده بۆ ماوه‌یه‌ك مانی له خواردن گرت، به‌ڵام له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی زیندانه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا. هه‌روه‌ها، كامران قاسمی له ڕێكه‌وتی ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی زیندان و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سیه‌كه‌ی مانی له خواردن گرتبوو.