کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی “كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی” به‌دانانی وه‌سیقه‌ی قورس له‌زیندانی سنه‌

ئازادی كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی به‌دانانی وه‌سیقه‌ی قورس له‌زیندانی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گوڵان، “كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی” شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی شاری سنه‌ پاش چوار مانگ به‌ندكران به ‌دانانی وه‌سیقه‌ی قورس له‌زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ ئازاد كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی” له‌ ڕێكه‌وتی ٧ی مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ كرابوو. شایانی باسه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.