كه‌ماڵ مه‌سعوودی، ڕۆژنامه‌وان و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مهاباد كه له‌م دوایانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، به دانانی وه‌سیقه‌ی دوو ملیارد تمه‌نی ئازاد كراوه.
كۆتاییه‌كانی مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كه‌ماڵ مه‌سعوودی هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ڕفاندنی هاووڵاتیان له شاره‌كانی كوردستان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی شاری ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان بۆ زیندانی مهاباد گوازرایه‌وه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه به دانانی وه‌سیقه‌ی قورس ئازاد كرا. شایانی باسه كه ته‌نیا له مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ دا زیاتر له ٦٨ هاونیشتمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.