ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەزبەر، “ئارام مورادیان” خەڵکی گوندی “تەنگەسێر”ی سەر بە شاری سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو هاووڵاتییە لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی “ئەمیر ڕەزایی” و “ئارەش ئەحمەدیان” له ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٧ی گۆڵانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه‌كانی ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە کران. شایانی باسه هه‌تا کاتی به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ ئه‌و هاووڵاتییانه له‌به‌رده‌ستدا نییه.