ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “عه‌بدوڵڵا ڕه‌زایی” چالاكی سنفی موعه‌لیمان و خه‌ڵكی كرماشان، پاش به‌ڕێوه‌چوونی دادگای پێڕاگه‌یشتن له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی، به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاردی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو که به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” له لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری هێرسینه‌وه بانگهێشت كرابوو، پاش به‌ڕێوه‌چوونی دادگای پێڕاگه‌یشتن له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوازێكی كاتی ئازاد و دۆسیه‌كه‌ی بۆ تێپه‌ڕكردنی ڕه‌وته قه‌زاییه‌كانی ڕه‌وانه‌ی لقی ١٦ی دادگای گشتی كرماشان كرا.