له ڕۆژانی ڕابردوودا، “په‌روین ئه‌ده‌وایی” چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له كانونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی شاری سنه، به دانانی وه‌سیقه به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
ئه‌و چالاكوانه سیاسییه‌ی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، بۆ ماوه‌ی زۆرتر له یه‌ك ساڵ به هۆی گواستنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بۆ گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، له ژووری تاكه‌كه‌سیدا ڕاگیراوه و پاش كۆتایی هاتنی لێپرسینه‌وه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٩ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ بۆ به‌ندی گشتی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه ڕاگویزرابوو.