هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد بهناوی “موحسین ئەحمەدزاده” لهدوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “موحسین ئەحمەدزاده” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “کۆسە کەرێزی” مەهاباد دوای نزیکەی دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. جێگای ئاماژهیه ئەم هاووڵاتییە له ڕێكهوتی دووشهممه 8ی مانگی خهرمانان بە تۆمهتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم دهستبهسهر كراوه و لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکی بێبەش كراوه.