ڕۆژی چوارشەممە۱۲ی مانگی خەزەڵوەر، مەریەم سادقی، چالاكوانی مافی ژنان و ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیی ڕێکخراوی کرێکاران، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.
“مریهم سادقی” لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و پاش ١١ڕۆژ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوه. ههروهها له لایهكی دیكهوه ڕۆژی سێشەممە ١١ی مانگی خەزەڵوەر، “فاتمە داوەند” چالاکی سیاسی خەڵکی بۆکان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی ههتاوی دەستبەسەر کرابوو بە مهرج، لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمئ ئازاد کرا.