دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چالاكی كرێكاری شاری سه‌قز “عوسمان ئیسماعیلی” به دانانی بارمته‌ی ٥٠ میلیۆن تمه‌نی له زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه به شێوه‌یه‌كی كاتی ئازاد كرا.
شایانی باسه “عوسمان ئیسماعیلی” له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له لایه‌ن هێزێكی زۆری ئه‌منیی ڕژیم و به‌بێ بوونی هه‌ر جۆره به‌ڵگه‌یه‌كی دادوه‌ری له پێش خانووه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرا و دوای ڕاگه‌یاندنی هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له لایه‌ن لقی دووی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی شاری سه‌قز، ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌منیی شاری سنه كرا، كه له ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر پاش چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه له‌و گرتووخانه‌یه گوازرایه‌وه زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه.