ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردان، سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی “گرده‌بن”ی سه‌ر به پیرانشار به ناوه‌كانی “شوانه خزرنژاد”، “ئه‌حمه‌د خزرنژاد” و “ئومید خزرنژاد” به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
به‌یانی دووشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، “شوانه خزرنژاد” و “ئه‌حه‌د خزرنژاد” به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، “ئومید خزرنژاد” پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه، بۆ زیندانی نه‌غه‌ده گوازرایه‌وه. شایانی باسه كه هه‌ر یه‌ك له‌و سێ هاووڵاتیه به دانانی وه‌سیقه‌ی دوو ملیارد تمه‌نی له زیندان ئازاد كراون.