کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی كاتی “سه‌عید یووزی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی كامیاران له‌ زیندانی كه‌ره‌ج

ئازادی كاتی سه‌عید یووزی چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی كامیاران له‌ زیندانی

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ ڕێبەندانی ١٤٠٢، “سەعید یووزی”، چالاکی کرێکاری و ئەندامی لێژنەی لێکۆڵینەوە بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوەی سەربەخۆی كرێكاری لە کامیاران و دانیشتووی کەرەج، کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانه‌وه‌ دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەكان، “سه‌عید یووزی” ڕۆژی سێشەممە ٥ بەفرانباری ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری کەرەج لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە. ناوبراو، چالاکی کرێکاری و ئەندامی لێژنەی بەدواداچوون بۆ دروستکردنی ڕێکخراوەی سه‌ربه‌خۆی کرێکارییه‌ و لە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ لەگەڵ سێ چالاکوانی کرێکاری بە ناوەکانی “محەممەدڕەزا ئاهه‌نگەر”، “ساڵح ئەمانی” و “ڕەشید شەرەفیان”، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانه‌وه‌ دەستبەسەر کرابوو. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ دوای چل ڕۆژ به‌ندكران، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد كرا. شایانی باسه‌ ناوبراو پێشتریش به‌هۆی چالاكییه‌ كرێكاری و سه‌ندیكاییه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.