ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، “جه‌واد ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری شاری سنه به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی و به‌شێوه‌ی كاتی ئازادكرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “جه‌واد ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری شاری سنه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره و له‌و نانه‌واخانه‌یه كه كاری تێدا ده‌كرد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كرابوو، ناوبراو پاش ماوه‌یه‌ك ڕۆژی دووشه‌ممه به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی و به‌شێوه‌ی كاتی ئازادكرا.